Image

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدز

ئەمڕۆ ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١/١٢/٢٠٢٤، لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لەژێر سەرپەرشتی بەشی سڕکردن یادی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدز کرایەوە.


لەم ڕۆژەدا پانێڵێک بەڕێوەچوو بەناونیشانی(هۆکارەکانی توشبوون و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشی AIDS)، بە بەشداری هەر یەکە لە م.(شەهرام فاضل عثمان) بەڕێوبەری پانێڵ، د.(ڤارین تۆفیق عەباس) و د.(خەندە عبداللطیف ئەنوەر) وەک پانێڵست.


لە پانێڵەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو هەڵەتێگەیشتنانەی کە سەبارەت بە نەخۆشیەکە هەبوون،  و وەهەروەها باس لە هۆکارەکانی تووشبوون و چۆنیەتی خۆپاراستن و هەنگاوەکانی داهاتوو دژ بە نەخۆشیەکە کە دەبێ بگیرێنەبەر پرسی پانێڵی ئەمڕۆبوون.


لەکۆتاییشدا لەلایەن م.(عبدلله عزیز ابراهیم) سەرۆک بەشی سڕکردن بڕوانامە بەخشرا بە بەشداربووانی پانێڵەکە.