Image

چالاکی پێشکەشکردنی پۆستەر تایبەت بەوانەی Human anatomy & Physiology

لەدرێژەی کار و چالاکیەکانی خوێندکارانی بەشەکەمان، ئەمڕۆ لەبەرواری 5/2/2024 ڕۆژی دووشەممە بەسەرپەرشتیاری بەشی سڕکردن و لیژنەی هەڵسەنگاندن کە پێکهاتبوون لە (م.هەڵگورد ناظم سەرۆک بەشی سڕکردن، م.بڕوا زاهید، م. شەهرام فاضل)، هەستان بە بەڕێوەچوونی چالاکی پێشکەشکردنی پۆستەرەکانیان تایبەت بەوانەی Human anatomy & Physiology، کە تیایدا لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک هەڵسەنگاندن بۆ پۆستەرەکانیان کرا وەک بەشێک لە میکانیزمی هەڵسەنگاندنی خوێندکارانمان لە پەیمانگاکەمان بەگشتی و بەشی سڕکردن بەتایبەتی.


بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت خوێندکارانمان.