Image

وۆرک شۆپێک تایبەت بە تەکنیکەکانی دوورینەوە

ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١٢/٢/٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەشی سڕکردن وبە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری پەرەپێدانی کارCDC، وۆرک شۆپێک تایبەت بە تەکنیک و بنەماکانی دوورینەوە بەڕێوەچوو،کە لەلایەن م.(شەهرام فاضل عثمان) یاریدەدەری تاقیگە لەبەشی سڕکردن دەوترێتەوە،تیایدا و لەگرووپی یەکەم ٢٠ خوێندکاری بەشی سڕکردن و پەرستاری جوانکاری لەیەکەم ڕۆژدا ئاشناکران بە تەواوی لایەنە تیۆریەکان و بنەماکانی دوورینەوە.

وۆرک شۆپەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و بەردەوام دەبێت لەهەفتەکانی داهاتوودا.


-پەیامی بەش:-

ئێمە وەک بەشی سڕکردن هەر لەسەرەتاوە ئامانجی گەورەمان بەرەوپێشبردنی خوێندکارانی بەشەکەمان بەتایبەتی و خوێندکارانی ئازیزی پەیمانگاکەمان بەگشتی بووە، کردنەوەی خول و وۆرک شۆپ ڕێگەیەکە لەوڕێگانەی ئێمە دەمانەوێ ئامانجەکەمانی پێ بپێکین، وە مژدە دەدەین کە بەردەوام دەبین و بە شتی جیاوازتر و باشتر لە داهاتوودا.