تاقیکردنەوەی کۆتایی(فاینەڵ)ی سمستەری یەک دەستپێدەکات
سڵاو فێرخوازانی ئازیز.
ئاگادارتان دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٣/٣/٢٠٢٤ یەکەم تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری یەکەم دەستپێدەکات، پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە بن:-
١-تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە کاتژمێر٨:٤٥ خولەک دەستپێدەکات.
٢-کاتی دیاریکراو بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک دوو کاتژمێرە.
٣-پێویستە خوێندکار باجی هەڵواسیبێت و هەموو پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەی پێبێت.
٤-پێویستە خوێندکار ١٠ خولەک پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوە لەهۆڵی تاقیکردنەوە ئامادەبێت.
بەهیوای سەرکەوتن.