تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری یەکەم خوولی دووەم دەستپێدەکات
سڵاو فێرخوازانی ئازیز.
ئاگادارتان دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٤/٣/٢٠٢٤یەکەم تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری یەکەم خوولی دووەم دەستپێدەکات، پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە بن:-
١-تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە کاتژمێر٨:٤٥ خولەک دەستپێدەکات.
٢-کاتی دیاریکراو بۆ ئەو تاقیکردنەوانەی کە تیۆری و پڕاکتیکین سێ کاتژمێرە (دووکاتژمێر بۆ تیۆری+یەک کاتژمێر بۆ پڕاکتیکی) وە یەکەم تاقکیردنەوە کە بریتیە لە Computer Applications کاتژمێر و نیوێکە.
٣-پێویستە خوێندکار باجی هەڵواسیبێت و هەموو پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەی پێبێت.
٤-پێویستە خوێندکار ١٠ خولەک پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوە لەهۆڵی تاقیکردنەوە ئامادەبێت.
٥-پێویستە خوێندکارانمان ڕۆژانە سەردانی سیستەم بکەنەوە بۆ زانینی ژمارەی هۆڵەکانیان.
بەهیوای سەرکەوتن.