Image

پانێڵی(مرۆڤ لەنێوان خۆشەویستی و مەترسییەکانی ئاژەڵدا)

پانێڵی(مرۆڤ لەنێوان خۆشەویستی و مەترسییەکانی ئاژەڵدا) بەڕێوەچوو.


ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٨/٤/٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی ڕاگرایەتی پەیمانگە یەکێک لە پانێڵە جیاواز و پڕ زانیاریەکان بەڕێوەچوو , پانێڵەکە بەوتاری دەستپێک کە لەلایەن (م.هەڵگورد ناظم محەمەد) سەرۆک بەشی سڕکردن پێشکەشکرا دەستیپێکرد کە تیایدا دووپاتیکردەوە کە هەموو کات بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەر چالاکیەک کە مایەی سوود گەیاندن بێ بە هاوپیشە و خوێندکاران و بەڵێنی بەردەوام بوونی پانێڵی هاوشێوەی دا لەداهاتوودا، دواتر و بەبەشداری، م.بڕوا زاهید محمد بەڕێوبەری پانێڵ، د.پاڤێڵ عمر قادر پانێڵست پزیشکی ڤێتێنەری و خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە سڕکردنی ئاژەڵاندا، د.سانا طاهر حمەکریم پانێڵست پزیشکی ڤێتێنەری.درێژەدرا بە پانێڵەکە،

لە پانێڵەکەدا تیشک خرایە سەر کۆمەڵێک کێشە و هەڵەتێگەیشتنی باوی ناو کۆمەڵگە بەرامبەر بە ئاژەڵان بەگشتی و ئاژەڵی ماڵی بەتایبەتی، و چارەسەر خرایە ڕوو وە هەروەها ڕوونکردنەوە لەلایەن پانێڵستەکانەوە پێشکەش کرا دەربارەی هەڵەتێگەیشتنەکان لەسەر ئاژەڵی ماڵی..