Image

لوتکەی تەندروستی کوردستان

بەشداریکردنی ستافێک لە بەشی سڕکردن لە لووتکەی تەندرووستی کوردستان

KTI

ستافی بەشی سڕکردن کە پێکهاتبوون لە(م.هەڵگورد ناظم محمد، شەهرام فاضل عثمان، چەند خوێندکارێک لە بەشی سڕکردن) بەشداریان کرد لە هەر سێ ڕۆژی لووتکەی تەندرووستی کوردستان کە لەبەرواری ٢/٥/٢٠٢٤ تا ٤/٥/٢٠٢٤ ی خایاند کە بۆ ئەمساڵ لە شاری سلێمانی و لەزانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.


لە درێژەی لووتکەکەدا چەندین پانێڵ و وۆرک شۆپ و کۆرس فۆکەس بەڕێوەچوون کە بەشداربووانمان بەشداربوون تیایاندا بەمەبەستی تاوتوێکردنی گرفتەکان و ئاشنابوون بە چارەسەرەکان، هەروەها توانرا پەیوەندیەکی باش درووستبکرێ لەنێوان ستافەکەمان و کەسایەتیە دیارەکان کە وەک قسەکەر و پانێڵست بەشداربوون لە لووتکەکەدا.


لووتکەی تەندرووستی کوردستان گەورەترین کۆنفرانسی گشتیە لە هەموو عێراق، کە ئەمساڵ سێهەمین لووتکە بوو لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەمساڵ لووتکەی تەندروودستی کوردستان بەبەشداری پسپۆڕانی ٣٨ وڵات لە بوارە جیاوازەکان و چواردە ڕێکخراوی گەورەی نێودەوڵەتی و ٢٥ زانکۆی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی ئەمجامدرا.