Image

وۆرک شۆپێکی تایبەت سەبارەت بە فێربوونی ECG

بەسەرپەرشتی بەشی سڕکردن ڕۆژی سێشەممە کۆتایی هات بە یەکێک لە باشترین وۆرک شۆپەکانی ئەم سمستەرەمان بە ناونیشانی (Learning Electrocardiogram) کە لەلایەن م. جەبار عوسمان سەعید، سەرۆکی هۆبەی پەرستارانی سلێمانی. خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە پەرستاری مناڵان، مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و هەروەها مامۆستا لە سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی بەڕێوەچوو.

ووۆرک شۆپەکە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند لەبەرواری ١٠-١١/ ٦/ ٢٠٢٤ کەتیایدا فێرخوازانمان ئاشنابوون بە چۆنیەتی درووستبوونی کارەبایی دڵ، چۆنیەتی ئەنجامدانی ECG، چۆنیەتی خوێندنەوەی ECG و جیاکردنەوەی حاڵەتە نائاساییەکان لە حاڵەتی ئاسایی.

لەکۆتاییشدا سوپاس و پێزانین بەخشرا بە م.جەبار عوسمان سەعید لەلایەن سەرۆک بەشی سڕکردن م. هەڵگورد ناظم محمد.