Image

دووەمین سیمپۆزیۆمی تەندروستی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ بەرواری ٩/٥/٢٠٢٤ دووەمین سیمپۆزیۆمی تەندرووستی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لەژێر سەرپەرشتی بەشی سڕکردن و بەچاودێری ڕاگرایەتی بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

سیمپۆزیۆمەکە کە بەناونیشانی(Guardians of Care: Infection management strategies in hospital environments with emphasis on ICU and operating room). کە تیایدا چەندین کەسی پسپۆڕ و شارەزا لە بوارەکەدا گەنگەشەی کێشە و چارەسەرەکانیان کرد، سیمپۆزیۆمەکە یەکێک بوو لە ڕووداوە گرنگەکانی ساڵ و جێی بایەخی ناوەندە تەندرووستی و ئەکادیمیەکان بوو، هەروەها چەندین کەناڵی ئاسمانی ئامادربوون بۆ وەرگرتنی لێدوان و پەخشکردنی ڕووداوەکانی سیمپۆزیۆمەکە.

سیمپۆزیۆمەکە بە وتاری دەستپێک کە لەلایەن م.(شەهرام فاضل)ەوە پێشکەش کرا و ساتێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان وتاری ڕاگرایەتی لەلایەن پ.ی دکتۆر( ڕێبوار ملا نبی) پێشکەش کرا.

سیمپۆزیۆمەکە پێکهاتبوو لە دوو پانێڵ و (پرێزنتەیشن+تۆڵک) ێک، پانێڵی یەکەم بە ناونیشانی تێگەیشتن لە ئینفێکشن لە ناوەندە تەندرووستیەکاندا، کە بەشداربووانی پێکهاتبوون لە م.(هەڵگورد ناظم محمد )بەڕێوبەری پانێڵ، وە هەریەکە لە (د.محمد عمر)،(د.هێمن عبدلله)،(د.توانا محمد) وەک پانێڵست.

پانێڵی دووەم بە ناونیشانی ڕێنماییە جیهانیەکانی ئینفێکشن کۆنتڕۆڵ، کە بەشداربووانی پێکهاتبوون لە م.(بڕوا زاهد محمد) بەڕێوبەری پانێڵ وە هەر یەکە لە (د.شاهۆ عبدالرحمن)،(د.ڤارین تۆفیق) وەک پانێڵست.

وە لە کۆتاییدا(تۆڵک)ێک لەلایەن م.(شەهرام فاضل)ەوە پێشکەش کرا بە ناونیشانی( سێ خاڵ، سێ هەنگاو بەرەو گۆڕانکاری).


لە کۆتاییشدا سوپاس و پێزانین بەخشرا بەبەشداربووانی سیمپۆزیۆمەکە و بەسەرکەوتووی کۆتاییهات.