لە نەخۆشخانەی شۆڕش ICU بەشی
سڵاو فێرخوازانی ئازیز
لە بەرواری ١/١٠/٢٠٢٥ بەدواوە هەموو چوارشەممە و شەممانێک ٤ فێرخواز سەردانی بەشی چاودێری چڕ دەکەن لە نەخۆشخانەی شۆڕش بە پشت بەستن بە خشتەیەک بۆتان دانراوە
:تکایە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بکەن
لە کاتی سەردانی کردنی چاودێری چڕ مەرجە فێرخواز سکرەب بپۆشێت بە جلی ئاساییەوە سەردانی نەخۆشخانە بکەن و لە بەشی چاودێری چڕ خۆتان بگۆڕن و سکرەبەکانتان بپۆشن
لە کاتی سەردانی کردندا بە دوور بن لە دەست لێدان لە کەلوپەل و ئامێری پەیوەست بە نەخۆش بەبێ ئاگاداری سەرپەرشتیار لە چاودێری چڕ
بەکارهێنانی مۆبایل و وێنەگرتنی نەخۆش بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر فێرخوازێک وێنە بگرێت ڕووبەڕوی لێپرسینەوە دەبێت
فێرخواز پێویستە لە ڕۆژ و کاتی تایبەت بە خۆیدا لە چاودیری چڕ ئامادە بێت بە پێچەوانەوە دەرفەتی سەردانی کردنی دەفەوتێت
پێش چوونە ژوورەوە واژۆ بکات لە پرسگەی تایبەت بە چاودێری ورد
بە هیوای فێربوون و زانیاری زیاتر بۆ هەمووان
بفەرموون خشتەی تایبەت بە ئامادە بوون

