Image

سەردانیکردنی نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی

سڵاوتان لێبێت فێرخوازانی ئازیز ئەم کاتەتان باش 

بە سپاسەوە بۆ دکتۆر هیوا و دکتۆر فاروق دەتوانن لەم هەفتەیەوە سەردانی ژووری نەشتەرگەری بکەن لە نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی بە پێی ئەو خشتەیەی کە بۆتان دانراوە تکایە ڕەچاووی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەن 


١. دەبێت سەرجەم فێرخوازان سکرەبی تایبەت بە خۆیان پێبێت لە کاتی سەردانی کردن و لەوێ سکرەبەکانیان بپۆشن 

٢. ⁠لە کاتی خۆیدا ئامادە ببن و بچنە ئەو هۆڵانەوە کە دکتۆر فاروق و دکتۆر هیوای لێیە 

٣. ⁠هەرفێرخوازێک کە سەردانی هۆڵی نەشتەرگەری دەکات بە بێ ڕەزامەندی کارمەندی بەرپرسیار دەستکاری هیچ کەلوپەلێک ناکات 

٤. ⁠ڕۆژانە لە کاتژمێر ٨:٣٠ لە نەخۆشخانە لە بەشی جەراحە عامە ئامادە بن ڕۆژانی ٣ شەممە دکتۆر هیوا و ڕۆژانی ٤ شەممە دکتۆر فاروق لەوێ دەبن 

٥. ⁠لە کاتی نەبوونی کەیس دکتۆرەکان ئاگادارمان دەکەنەوە پێویست ناکات ئەو فێرخوازانە سەردانی نەخۆشخانە بکەن و دواتر قەرەبوو دەکرێنەوە لە کۆتایدا 

٦. ⁠ئەو فێرخوازانەی کە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن غیاب نادرێن و چالاکییەکانیان بۆ قەرەبوو دەکرێتەوە وە هەر فێرخوازێک نەچووبێتبۆ نەخۆشخانە و نەهاتبێت بۆ وانەکان بە پێچەوانەوە غیاب دەدرێت 

هەر فێرخوازێک ئارەزوومەندە ڤیدیۆ بکات لە هۆڵی نەشتەرگەری دەربارەی بابەتێک زانستی تکایە بە نوێنەر ئاگادار بکاتەوە 

بە هیوای ڕۆژێکی باش بۆ هەمووان 



بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە