Case assessment in Surgery
فێرخوازانی بەڕێز،
ئەمڕۆ فێربوون چۆن دۆخی نەخۆشێک بە شێوەیەکی دروست هەڵسەنگێن، مێژووی پزیشکی ڕێک بخەن، و نوسینی Nursing Diagnosis و Nursing Interventions بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجام بدەن.
ئەم دۆکومێنتەی هاوپێچکراو، نموونەیەکی هەڵسەنگاندنی دۆخی نەخۆشە کە وەک ڕێنمایی بۆ ئێوە نێردراوە. تکایە سەیری بکەن و سەرنج بخەنە سەر ئەمانەی خوارەوە:
ڕێکخستنی زانیارییەکانی نەخۆش
شێوازی نوسینی مێژووی دۆخ و هەڵسەنگاندن
چۆنیەتی دیاریکردنی Nursing Diagnosis
پەیوەندی نێوان Nursing Diagnosis و Nursing Interventions
ئەم نموونەیە بۆ ئەوەیە یارمەتیتان بدات تا لە داهاتوودا بتوانن دۆخی نەخۆش بە شێوەیەکی ڕێکخراو، ڕوون و پڕۆفیشناڵ ئامادە بکەن.
ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەبوو لە کاتی خوێندنەوەی ئەم نموونەیەدا، دەتوانن لە وانەی داهاتوو پرسیاری بکەن.
لەگەڵ ڕێز،
بژوێن ئاراز
بەشی ئەنیستێزیا
پەیمانگای تەکنیکی کوردستان

