Image

تاقیکردنەوەی فاینەڵی سمستەری یەکەم

 فێرخوازانی بەرێز سڵاوتان لێبێت

وەک ئاگادارن رۆژی ١ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٢٢ تاقیکردەنەوەی فاینەڵی سیمیستەری ١ دەست پێدەکات و هەفتەی یەکەم بە وانە تیۆریەکان دەست پێ دەکات

تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر )٨:٤٥( سەرلەبەیانی دەبێت .1

کاتژمێر )٨:٤٥( دەرگای هۆڵەکان دادەخرێت .2

فێرخواز بە بێ باجی پەیمانگە ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات، پێویستە باجەکان هەلبواسن و هیچ فێرخوازێک باج لەسەر مێزی تاقیکردنەوە یاخود لە گیرفانی دانەنێت

.3 لە ئەگەری دوبارە بونەوەی دوا کەوتن بە هەمان هۆکار، بۆ جاری دوەم فێرخواز بەڵێننامەی پێ دەنوسرێت ولە جاری سێیەم بێبەش دەبێت لە تاقیکردنەوە

.4 فێرخواز ناتوانێت هۆڵی ئیمتیحانی جێ بهێلێت بەر لە تێپەڕ بونی ٤٥ خولەک بەسەر تاقیکردنەوەکان، واتە فێرخواز تا کاتژمێر )٩:٣٠( ناتوانێت هۆڵی تاقیکردنەوە جێبهێڵێت

.5 پێویستە فێرخواز سەرجەم پێداویستیەکانی تایبەت بە تاقیکردنەوەی پێبێت و بە هیچ جۆرێک رێگە نادرێت لە فێرخوازێکی تری وەربگرێت

 فێرخواز وەرەقەی پرسیارەکان و وەرەقەی سۆمای پێ دەدرێت .6 پێویستە فێرخواز وەڵامەکانی لەسەر دەفتەری ئیمتیحانی بگوازێتەوە بۆ سەر وەرەقەی سۆما 

 نەقڵ کردنی وەڵام بۆ سەر سۆما بە قەلەمی رەساس دەبێت .٧ وەرەقەی سۆما ناوی فێرخوازی لەسەر نوسراوە، بۆیە تکایە چێکی بکەنەوە کە وەرەقەی ناوی خۆتان بەرکەوتوە

 ئەگەر وانەیەک پێویستی بە حاسیبە هەبوو، پێویستە فێرخواز.٨ حاسیبە لەگەڵ خۆی بهێنێ، بەپێچەوانەوە بەرێوەبەری هۆل رێگە نادات حاسیبە لە نێوان فێرخوازەکان ئاڵوگۆری پێبکرێت

 هەر فێرخوازێک هەوڵی قۆپی بدات یاخود بە قۆپیەوە بگیرێت ئەوا سەرجەم ساڵەکەی بە کەوتو بۆ هەژمار دەکرێت پێش تاقی کردنەوەکان مۆبایل و سەعاتی زیرەک بێدەنگ بکەن و لە بۆکسی تایبەتی دانانی مۆبایل کە لە هۆلەکان دابین کراوە دابنرێت بەپێچەوانەوە ئەگەر فێرخوازێک لە گیرفانی بمێنێ بە غەش بۆی هەژمار دەکرێت

تکایە پابەند بن بە رێنماییەکان تا بێبەش نەبن لە تاقیکردنەوەکان بەهیوای سەرکەوتن ونمرەی باش بۆ هەمووتان هەرلەش ساغ بن


 لە فایلی خوارەوەدا دەتوانن بینەری خشتەی تاقیکردنەوەکان بن



بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە