ئامانجی بەش
"پەیامی ئێمە پێگەیاندن و دەرچواندنی کارمەندانی (تەکنیکارانی) لێهاتوو، بەڕەوشت و دڵسۆزی بێهۆشکارییە، کە بە تەواوی ئامادە بن بۆ پاڵپشتیکردنی تیمە پزیشکییەکان و دابینکردنی سەلامەتی بۆ نەخۆشەکان."
پێشەنگبوون لە کاری پراکتیکیدا: دابینکردنی مەشقی چڕ و دەستی بۆ قوتابییان لەسەر بەکارهێنانی نوێترین ئامێرە پزیشکییەکان و سیستەمەکانی چاودێریکردنی نەخۆش لە تاقیگە تایبەتەکانماندا.
بنەمای زانستیی بەهێز: پێدانی زانیاریی تەواو و ڕوون بە قوتابییان لەسەر زانستە پزیشکییەکان، چاودێریی نەخۆش، دەرمانناسی و فریاگوزارییە خێراکان.
چاودێریی مرۆییانە: فێرکردنی قوتابییان بۆ ئەوەی ئاسوودەیی نەخۆش بخەنە پێش هەموو شتێکەوە، ترس و دڵەڕاوکێی پێش نەشتەرگەرییان بڕوێننەوە و هەمیشە پابەندی ڕەوشتی بەرزی پیشەیی بن.
