ڕوونی پێش کۆتایی لە یەکەی چاودێری چڕ
ئامادەکردنی فێرخوازان: • لینا غەریب • شیا جوتیار • ئاسکە شێرزاد • ئەوین فواد • نزا محمود • شنیار تەها
KTI
Terminal Lucidity
ڕوونی پێش کۆتایی یەکێکە لە پڕ نهێنیترین و پڕ لە ماناترین دیاردە پزیشکییەکان کە لە ناو یەکەکانی چاودێری چڕ ( )ICUبەدی دەکرێت. ئەم دیاردەیە بریتییە لە گەڕانەوەی کتوپڕ و چاوەڕواننەکراوی هۆش، یادەوەری، و توانای ئاخاوتن بۆ ئەو نەخۆشانەی کە لە قۆناغی کۆتایی ژیاندان یان تووشی تێکچوونی توندی مێشک بوون. زۆرجار ئەمە چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک دەخایەنێت پێش ئەوەی نەخۆشەکە کۆچی دوایی بکات.
بۆ پزیشکان و پەرستاران لە ،ICUئەم دیاردەیە گەورەترین پرسیاری زانستییە، چونکە چۆنیەتی گەڕانەوەی چالاکی مێشک لە ساتە هەرە لاوازەکاندا هێشتا بە تەواوی ڕوون نەکراوەتەوە بەڵام ڕاستی و ئەگەرە پزیشکییەکان هەرچەندە تا ئێستا هۆکارێکی دەقیق و سەلمێنراو نییە، بەڵام زانست بەم شێوەیە لێکی دەداتەوە:
• بزوێنەرە بایۆلۆژییەکان: لە کاتی هەرەسی کۆتایی جەستەدا، بڕێکی زۆر لە هۆرمۆنەکانی سترێس (وەک ئەدریناڵین)
دەردەچن کە وەک "بزوێنەرێکی کاتی" بۆ خانە ماوەکانی مێشک کار دەکەن و پەیوەندییە دەمارییەکان بۆ ماوەیەکی کەم چالاک دەکەنەوە.
| • | گۆڕانکاری لە پەستانی مێشک: هەندێک توێژینەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە گۆڕانی پەستانی ناو مێشک یان گۆڕانی |
| کیمیایی خوێن لە چرکەساتی کۆتاییدا، دەبێتە هۆی ئەوەی تەمومژی سەر مێشک بۆ ماوەیەکی کەم بڕەوێتەوە |
بۆ خێزانەکان، ئەمە وەک دیارییەکی خودایی وایە؛ دەرفەتێکی کۆتاییە بۆ ئەوەی گوێبیستی دەنگی ئازیزەکانیان بن، ماڵئاوایی بکەن و لێخۆشبوون لە یەکتر بخوازن. ئەم ساتە کورتانە دەبنە مایەی ئارامییەکی دەروونی گەورە بۆ خێزانەکان دوای لەدەستدانی نەخۆشەکە، و پێمان دەڵێت کە هێشتا زۆر شت هەیە لەبارەی مێشک و ڕۆحی مرۆڤەوە کە زانست پێی نەگەیشتووە

