پەیامی ڕێزلێنان بۆ سەرۆکی پێشووی بەشی بێهۆشکاری
بە ناوی سەرجەم بەشی سڕکردن، سوپاس و پێزانین و ڕێزی خۆمان ئاڕاستەی م.ی(عبداللە عزیز ئیبراهیم)دەکەین بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ماوەی ئەرکەکەتان وەک سەرۆکی بەش
سوپاسی هەوڵ و ماندووبونی بێوچانت دەکەین لە ماوەی ئەم دووساڵەدا ، شوێن پەنجەی کارە دڵسۆزانەکانتان و ئەو گۆڕانکارییە ئەرێنیانەی کە لەم ماوەیەدا ئەنجامتان دان ،وەک قۆناخێکی پڕشنگدار لە مێژووی بەشی سڕکردندا تۆمار دەکرێت.
لە کاتێکتا کە ئەرکی سەرۆکایەتی بەش رادەستی قۆناغێکی نوێ دەکرێت ، بۆ هەمیشە وەک مامۆستا و کۆڵەکەیەکی زانستی گرنگی ئەم بەشە دەڕوانینە پێگەتان .
لە خودای گەورە داواکارین تەندروستییەکی باش ، تەمەنێکی درێژ و سەرکەوتنی بەرەوامتان پێببەخشێت لە وێستگە و پڕۆژە زانستی و پیشەیەکانی داهاتووتاندا .
لەگەڵ ڕێزدا
ستافی بەشی سڕکردن

