خەڵاتی ڕێزلێنان
بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان بە م.(هەڵگورد ناظم محمد) سەرۆک بەشی سڕکردن
KTI
ڕۆژی دووشەممە لە بەرواری ٩/٩/٢٠٢٤ لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا، ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە باشترینەکانی ساڵی ڕابردوو، لەپای هەوڵ و ماندووبوون و کۆششی بەردەوامی مامۆستایان و یاریدەدەران و فەرمانبەرانی پەیمانگە.
لەنێویاندا و لە ڕیزبەندی باشترین سەرۆک بەشەکانی ساڵی ڕابردوو، م.(هەڵگورد ناظم محمد) سەرۆک بەشی سڕکردن پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بەناوی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی سڕکردن پیرۆزبایی لێدەکەین بە هیوای بەردەوام بوون و سەرکەوتنی زیاتر