ژیرانە دەستنیشانی هەوکردن بکە تەنها لەڕێی ڕوانین لە ڕەنگی دەزووی دورینەوە
هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەری یەکێکە لەو ئاڵۆزیانەی پاش نەشتەرگەری کە تێچویەکی زۆری هەیە، بەنزیکەیی 0.5%بۆ3% ی ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەری دەکەن تووشی هەوکردن دەبن لەشوێنی نەشتەرگەری یاخود نزیک لەشوێنی نەشتەرگەریەکە، کە وادەکات ئەو نەخۆشانە ماوەی مانەوەیان لە نەخۆشخانە 7بۆ11 ڕۆژ زیاتر بێ.
لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێژەی مردن یانزە جار بەرزترە لەو نەخۆشانەی هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەریان هەیە، جگە لەوەی کە بڕە پارەیەکی زۆر کە مەزەندە دەکرێت لەنێوان 3.5بلیۆن دۆلار بۆ 10 بلیۆن دۆلار ساڵانە کە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەری بەکاردەهێنرێت. لەبەر ئەوە هەر داهێنانێک کە یارمەتیدەر بێ لە دەستنیشانکردنی هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەری دەبێ ڕەچاو بکرێ و پاڵپشتی بکڕێ.
یەکێک لە نوێترین داهێنانەکان بریتیە لە ( دەزووی ڕەنگ گۆڕاو) کە بیرۆکەی زانایەکی گەنجه بەناوی(دازیا تایلەر)، بیرۆکەکەی بریتیە لە ڕووپۆشکردنی دەزووەکان بە ئاوی چەوەنەر وەک بۆیە. چونکە ڕەنگی ئاوی چەوەنەرەکە بەشێوەیەکی سروشتی ئەگۆڕێ لە سورێکی گەشەوە بۆ مۆرێکی تۆخ لەدوای گۆڕانی پی ئێچی برینەکە بۆ نزیکی 9 بە هۆی هەوکردنەوە، لە کاتێکدا پی ئێچی ئاسایی پێست بریتیە لە5. ئەمە ئاگادارکەرەوەیەکی ڕوون ئەدات بە پزیشکەکان کە بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردنەکە. وە ئەمە تەنها سوودی ڕووپۆشکردن بە ئاوی چەوەنەر نیە بەڵکو سودێکی تری بریتیە لە توانا دژە بەکتریاییەکەی دژی بەکتریایk-12 E.coli. لەکۆتاییدا داهێنانەکەی تایلەر یارمەتیدەر دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تەندرووستی بەشێوەیەکی بەرچاو، وە خەرجیش کەمتر دەکاتەوە.