(Cresomycin) نوێترین دۆزینەوەی زانکۆی هارڤارد و چەکە نوێیەکە دژ بەو بەکتریایانەی کە بەرگریان پەیداکردوە
توێژەرانی زانکۆی هارڤارد پێشکەوتنێکی گەورەیان لە بواری بەرگری دژە زیندەیی (Antibiotic Resistance )دۆزیوەتەوە، بەبەکارهێنانی Cresomycin کریسۆمایسین کە ئاويتەیەکی بەهێزە دژی ئەو بەکتریایانەی کە بەرگریان پەیدا کردوە.
تاقیکردنەوەکە توانای Cresomycin دووپاتدەکاتەوە دژی جۆرە بەرگریکەرەکان(Resistant Strains) کە ئەمەش دەریدەخات کە چەکێکی بەهێزە دژی میکرۆبە بەهێزەکان.
دەستەکە بەسەرۆکایەتی Andrew Myers کە مامۆستای کیمیا و کیمیای زیندەییە ڕایانگەیاند لە گۆڤاری Science کە ئاوێتە دەستکردەکەیان کریسۆمایسین، چەندین جۆر لە (بەکتریا بەرگری پەیداکردوەکان دژی دەرمان) دەکوژێت لەنێویشیاندا، Staphylococcus Aureus و Pseudomonas Aeruginosa.
سەرچاوە:-