Image

زانیاری نوێ سەبارەت بە دۆخی غەززە

وتارەکەی بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەبارەت بە دۆخی غەززە لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ سەبارەت بە کۆڤید-١٩ و پرسە تەندروستییە جیهانییەکان

KTI

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا سەبارەت بە کۆڤید-١٩ و پرسە تەندروستییە جیهانییەکانی تر بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دکتۆر تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس لەنێو بابەتەکانی دیکەدا کە لە کۆنفرانسەکەدا باسکرابوون باسی بارودۆخ و ململانێکانی غەززە/فەلەستینی کرد.

باسی لەوەشکرد کە دۆخەکە لە کارەسات خراپترە، و نەخۆشخانەی ئەلعەودە لە ژێر گەمارۆدایە، لەناویدا 148 کارمەندی تەندروستی لەنێویاندا کارگێڕانی تەندروستی، کارمەندانی تەندروستی، پاککەرەوە و خۆبەخش لەگەڵ 22 نەخۆش لەگەڵ هاوەڵەکانیان گیریان خواردوە. ئەمە دووەم جارە نەخۆشخانەی ئەلعەودە لە سەرەتای شەڕەوە گەمارۆ دەدرێت.

لە کاتی جەنگدا نەخۆشخانەکە تووشی زیانێکی بەرچاو بوو لەوانە مردنی ١٤ کارمەند و برینداربوونی دەیان کارمەندی دیکە.

لە نەخۆشخانەی کەمال ئەدوان دوژمنایەتییەکان  توانای دابینکردنی چاودێرییان پەکخستوە و گەیشتنی بە نەخۆشەکان قورستر کردووە.

و ئەمانە دوو تاکە نەخۆشخانەی کاران لە باکووری غەززە دڵنیابوونەوە لە توانایان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان زۆر گرنگە.

لە ڕافا هێرشە سەربازییە قورسەکان بەردەوامن وقوربانیەکان لە زیادبووندان، ئێستا زیاتر لە ٨٠٠٠٠٠٠ کەس هەڵاتوون بەڵام سەدان هەزاری تر ماونەتەوە.

پەڕینەوە لە میسرەوە بۆ غەززە بۆ ماوەی دوو هەفتە بە داخراوی ماوەتەوە , بوەتەهۆی ڕێگریکردن لە دابینکردنی فریاگوزاری بۆ غەززە. شەش نەخۆشخانە و نۆ ناوەندی تەندروستی سەرەتایی کاریگەربوون بە بارودۆخەکە، زیاتر لە حەفتا پەناگە ئێستا دەستیان ناگات بە خاڵە پزیشکییەکان .

ڕاوێژکاری ڕۆژانە بۆ 40% دابەزیوە و کوتان بە ڕێژەی 50% , نزیکەی 700 نەخۆش کە لەمەترسیدان و ئەوانەی دەبوو چۆڵیان بکەن بۆ چاودێری پزیشکی لە ناوچەی جەنگدا گیریان خواردووە.


لەم کاتەدا کە خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە ئێمە داوا لە ئیسرائیل دەکەین کە گەمارۆ هەڵبگرێت و ڕێگە بدات بە تێپەڕین. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەندێک پێداویستی لە کۆگا و نەخۆشخانەکاندا داناوە بەڵام بەبێ ئەوەی یارمەتی زیاتر بچێتە غەززە ناتوانین پشتگیریەکانمان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هاوڵاتیەکان بەردەوام بکەین.


ئەوەی ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە ئاگربەست و گەیاندنی هاوکارییە بۆ غەززە.


بۆ بینینی تەواوی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە کلیک لێرە بکە.