سەرکەوتنێکی تری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە نوێترین سەرکەوتنیدا ڕیزبەندیەکی نوێی تۆمارکرد لە ڕیزبەندی زانکۆ و پەیمانگەکانی عێراق لە وێبسایتی وێبۆمێتریکس کە بۆ ڕانککردن و ڕیزبەندی ناوەندەکانی خوێندنە و لەپێش چەندین ناوەندی ئەکادیمی کوردستان و عێراقەوەیە و تاکە پەیمانگەیە لە کوردستان و عێراق کە چۆتە ناو ڕیزبەندی وێبۆمێتریکسەوە کە ئەمەش کاریگەریەکی گەورە دەکاتە سەر ئاستی کوالێتی دەرچوانی پەیمانگەمان.
Webometrics Ranking of World Universities کە ناسراویشە بە Ranking Web of Universities سیستەمێکی ڕیزبەندیکردنی جیهانیە بۆ ڕیزبەندیکردنی وێبسایتی ناوەندە ئەکادیمیەکان لەسەر بنەمای دوو پێوەر کە ئەوانیش،(قەبارەی ناوەڕۆک لە وێبسایتەکەدا) وەهەروەها( ڕێژەی بینین و کاریگەری ئەم وێبسایتانە بەپێی ئەوەی چەندجار سایتەیشنی بۆ کراوە).
وە ڕیزبەندیەکەش لەلایەن Cybermetrics Lab دەکرێت کە لیژنەیەکی توێژینەوەن سەر بە ئەنجومەنی نیشتیمانی توێژینەوەی ئیسپانیا لە مەدرید.
بەناوی سەرۆک بەشی سڕکردنەوە م.(هەڵگورد ناظم محمد) پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و فێرخوازانی پەیمانگەکەمان دەکەین بەتایبەتیش مامۆستایان و فێرخوازانی بەشی سڕکردن بەبۆنەی ئەم دەستکەوتە زانستیەوە وەک یەکەم پەیمانگە لە کوردستان و عێراق کە لەم ڕیزبەندیەداین.
لە ڕێی ئەم لینکەوە دەتوانن ڕیزبەندیەکە ببینن