Image

دەستنیشانکردنی مامۆستایەکی بەشی سڕکردن وەک هەڵسەنگێنەری دوو گۆڤاری نێودەوڵەتی

مامۆستا هەڵگورد ناظم محەمەد سەرۆک بەشی سڕکردن لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وەک هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی لە چەند گۆڤارێکدا دەستنیشانکراوە، یەکەم وەک هەڵسەنگێنەری گۆڤاری نێودەوڵەتی Cellular And Molecular Biology، کە چەندین توێژینەوەی لە بوارەکانی زانستە پزیشکییەکان و زیندەزانییەکان لەم گۆڤارەدا هەڵسەنگاندووە.

دووەم وەک هەڵسەنگێنەر لە لایەن گۆڤاری  Egyption Journal Of History And Philosophy of Science، کە گۆڤارێکی میسرییە، هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی بابەتە زانستییەکان بەتایبەت دەربارەی زانستی پزیشکی و زانستی دەرمان، کە لەلایەن کۆمەڵەی میسری بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان سەرپەرشتی دەکرێت.


بەناوی سەرجەم ستافی بەشی سڕکردنەوە پیرۆزبایی خۆمانی ئاڕاستە دەکەین وە هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین