ئایا بۆچی لە دوای بێهۆشکردنی گشتی وڕێنە دەکەین؟
لەلایەن م. دییەن هۆگر
KTI
دوای بێهۆشکردنی گشتی، هەندێک نەخۆش شتێک دەبینن یان دەبیستن کە ڕاستی نییە. ئەمە سەیرە، بەڵام بەزۆری زیانی نییە. لە دوای نەشتەرگەریی کاتێک کاریگەری دەرمانی بێهۆشکەر کۆتایی دێت مێشک بە چەند قۆناغێک بەئاگا دێتەوە. هەستەکان وەک بینین و بیستن لە بیرکردنەوە و هۆشیاریی تەواو زووتر دەگەرێنەوە. لەم ماوە کورتەدا دەکرێت مێشک زانیاری هەستەوەرەکان بە هەڵە لێک بداتەوە و چالاکیی خەونت لێبکات بە ڕاستی کە دەبێتە هۆی خەیاڵبینی و وڕێنە
هەندێک دەرمان دەکرێت زیاتر ببنە هۆی ئەمە وەکو
کێتامین (Ketamine) → دەبێتە هۆی وڕێنەیەکی سەیر و نامۆ
ئازار شکێنەبەهێزەکان (opioids) → دەبێتە هۆی بینین یان دەنگی نامۆ
ئەم دەرمانانە سەرلێشێوان دروستدەکەن لە شێوازیی لێکدانەوەی مێشک بۆ ڕاستی و هەستەکان.
چەند هۆکارێکی تر هەن لەوانە
دوای نەشتەرگەری، مێشک ڕەنگە ڕووبەڕووی ئەمانەش ببێتەوە
- ئاستی ئۆکسجینی کەم
- ئازار
- فشاری دەروونی
- بێخەوی
مێشکێکی ماندوو و لە فشاردا زیاتر هەڵە دەکات.
ئایا ئەمە مەترسیدارە؟
بەزۆری نەخێر
تەنها شتێکی کاتییە و لەگەڵ بە ئاگە هاتنەوەی تەواوی مێشک نامێنێت
بەڵام: ئەگەر وڕێنە و خەیاڵبینین ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت یان نەخۆش زۆر سەرلێشێواو بێت، پێویستە بە دڵنیایی و چاودێریی هەیە. لە حاڵەتی دەگمەنپێی دەگوترێت سەرلێشێوانی درێژخایەن ڕەنگە پێویستی بە سەرنجی پزیشکی هەبێت، هەرچەندە بەزۆری خۆبەخۆ چارەسەر دەبێت.
ئەمە وەڵامێکی فیزیۆلۆژیی ئاسایییە بۆ دەرمانی بێهۆشکەر و بەگشتی هیچ شتێکی نیگەرانکەر نییە.

