Image

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نۆرۆڤایرۆس لە ئەمریکا و بە تایبەتی لە باکووری ڕۆژهەڵات.

نۆرۆڤایرۆس چییە؟ و چی لە ئەمریکا ڕوودەدات؟

KTI

نۆرۆڤایرۆس ڤایرۆسێکی زۆر درمییە و دەبێتە هۆی ڕشانەوە و سکچوون. هەرکەسێک دەتوانێت تووشی ڤایرۆسی نۆرۆڤایرۆس ببێت و نەخۆش بکەوێت. هەندێک جار بە نۆرۆڤایرۆس ناودەبرێت “ئەنفلۆنزای گەدە” .


نۆرۆڤایرۆس هۆکاری سەرەکی ڕشانەوە و سکچوونە، هەروەهاهۆکاری سەرەکی نەخۆشییە گواستراوەکانی خۆراکە لە ئەمریکا. مرۆڤەکان لە هەموو تەمەنێکدا دەتوانن تووشی ڤایرۆسی نۆرۆڤایرۆس ببن و نەخۆش ببن، کە زۆر بە ئاسانی و بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.


بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی (CDC)، نۆرۆڤایرۆس دەبێتە هۆی هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە لە 19-21 ملیۆن کەس لە ساڵێکدا لە ئەمریکا. هەروەها ڤایرۆسەکە بەرپرسیارە لە ساڵانە 56,000-71,000 خەواندن لە نەخۆشخانە و 570-800 مردن لە ئەمریکا ساڵانە.


کەواتە لە ئەمریکا چی ڕوودەدات؟


داتاکانی CDC دەریانخستووە کە لە هەفتەی کۆتایی هاتنی 17ی شوباتدا، زیاتر لە 12%ی پشکنینەکانی نۆرۆڤایرۆس – ڤایرۆسێکی باو و زۆر درمییە و دەبێتە هۆی نیشانەکانی گەدە و ڕیخۆڵە – پۆزەتیڤ بووە. ئەمەش لە چاو هەفتەی پێشوودا 11.5% بەرزبووەتەوە. حاڵەتەکان بە تایبەتی لە باکووری ڕۆژهەڵات زۆرن، کە زیاتر لە ١٣%ی پشکنینەکان پۆزەتیڤ بوون. لە کۆتایی مانگی یەکەوە ڕێژەی ئەرێنی لە هەرێمدا زیاتر لە ١٣% بووە.وە بوەتە هۆی داخستنی بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن لەو ناوچانەی نەخۆشیەکەی تیا بڵاوبۆتەوە


باوترین نیشانەکانی:-

سکچوون.

هێڵنج.

ڕشانەوە.

ئازاری گەدە.


نۆرۆڤایرۆس دەتوانێتبڵاوبێتەوە  لە ڕێگەی:-

بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسی تووشبوو.

خواردن یان خواردنەوە پیسبووەکان.

دەست لێدان لە ڕووی پیسبوو.


چۆنیەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی نۆرۆڤایرۆس:-

دەست شۆردن زۆر بە باشی.

مامەڵەکردن لەگەڵ خواردن و ئامادەکردنی بە سەلامەتی.

پاککردنەوە و تەعقیمکردنی ڕووکارەکان.

جل و بەرگ بە باشی بشۆ.


سەرچاوەکان:-

سەنتەری خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی(CDC).

هەواڵی پزیشکی ئەمڕۆ.

سی ئێن ئێن تەندروستی.