چالاکییەکانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم
سیمیناری (چۆن هەنگاوەکانی پەیمانگە بکەینە هەنگاوی ئاڵتونی)
KTI
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٣/١٢/٢٠١٤ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەشی سڕکردن بۆ بەخێرهاتنی فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی بەشی سڕکردن و ئاشنابونیان بە ژینگەی پەیمانگە هەستاین بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن مامۆستای بەشی سڕکردنەوە م.(بڕوا زاهد محەمەد) لە ژێر ناونیشانی(چۆن هەنگاوەکانی پەیمانگە بکەینە هەنگاوی ئاڵتونی).
بەشی سرکردن هەمیشە دەستپێشخەربوە لە کارو چالاکیە زانستییەکان بۆ یارمەتیدانی فێرخوازان و بەرەوپێشچوونیان.
دووبارە بەناوی بەشی سڕکردنەوە بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەکەین بۆ پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان.