سیمینارێکی زانستی دەربارەی نەخۆشییە دەرونییەکان
سیمینارێکی زانستی دەربارەی نەخۆشییە دەرونیەکان لە لایەن مامۆستا بژوێن ئاراز لە بەشی سڕکردن پێشکەش کرا
لە سیمینارەکەدا ڕوونکرایەوە کە سایکۆپاثۆلۆجی زانستێکە کە لێکۆڵینەوە لە تێکچوونی بیرکردنەوە، هەست، میزاج و ڕەفتاری مرۆڤدا دەکات، ئەو گۆڕانکاریانەی کە دەبنە هۆی کێشەی دەروونی و کاریگەرییان هەیە لە ژیانی ڕۆژانە و کۆمەڵایەتی
ئەم سیمینارە سەرنج دەخاتە سەر چەند بابەتێکی سەرەکی لە بواری سایکۆپاثۆلۆجیدا، کە بریتین لە:
1. تێکچوونی میزاج و هەست، وەک دەپریشن، مانیا و گۆڕانکاری توند و نائاساییەکانی هەست.
2. تێکچوونی هەستکردن، وەک هاڵوسینەیشن و ئیللۆژن.
3. نائاسایی لە شێوازی بیرکردنەوە، وەک تێکچوونی بیر.
4. نائاسایی لە ناوەڕۆکی بیرکردنەوە، وەک وسواسی و فۆبیا.
لە کۆتاییدا، سایکۆپاثۆلۆجی بنەمایەکی گرنگە بۆ تێگەیشتنی وردتر لە نەخۆشییە دەروونیەکان، چونکە یارمەتیدەرە بۆ هەڵسەنگاندنی دروست، ناسینەوەی زوو و هەڵبژاردنی چارەسەری گونجاو، بە مەبەستی باشترکردنی ژیانی تاک و کۆمەڵگا.
دەستخۆشیمان بۆ مامۆستا بژوێن و بە هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم فێرخوازانمان
لە فایلی هاوپێچدا دەتوانن سوود مەند بن لە پاوەرپۆینتی تایبەت بە سیمیناری نەخۆشییە دەروونیەکان

