Image

تەسلیم بوون نە کارێ مەیە ، بەرخۆدان کارێ مەیە

٢+٢=١

KTI

ئەمڕۆ، پەیمانگای تەکنیکی کوردستان - بەشی سڕکردن  ، سیمبولی یەکڕیزی و بەرخۆدانمان  بەرز ڕاگرت

پەیامی هاودەنگی و پشتگیری لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستانەوە دوبارەکردەوە.


بە گۆڕینەوەی جلوبەرگی فەرمی بە جلی ڕەسەنی کوردی، بۆنەیەکی تایبەتمان ڕێکخست. ئەم هەڵمەتە وەک دەربڕینی پشتگیرییەکی قووڵ دێت بۆ ڕۆڵە و خانەوادە خۆڕاگرەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە لە ژێر هەلومەرجی دژواردا بەرگری لە کەرامەت و خاکەکەیان دەکەن.


ئێمە   باوەڕێکی قووڵمان بە یەکڕیزی گەلەکەمان هەیە. پێمان وایە بۆ دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیری درێژخایەن، پێویستە گەلی کورد پشت بە تواناکانی خۆی ببەستێت و ستراتیژێک پەیڕەو بکات کە ئامانجی ئارامی بۆ خۆی و پاراستن لە ئاژاوە بێت. ئەزموونی مێژوویی نیشانیداوە کە پشت بەستنی تەنها بە وڵاتانی دەرەوە بۆ پاراستن، دەرئەنجامەکەی بەردەوامبوون و قوڵبوونەوەی چەک و جەنگ و ناکۆکی دەبێت.


هیوای ژیانێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت گەلەکەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە دەخوازین.