چالاکی وانەی ICU
سڵاو فێرخوازانی ئازیز
لە وانەی ICU چالاکیەکمان هەیە سەبارەت بە نووسینی بابەتێکی سەرنج ڕاکێش و جیاواز سەبارەت بە ICU بابەتەکە دەبێت ئەم خاڵانە لە خۆبگرێت :
- لە فایلێکی وۆردا بنوسرێت و لە یەک پەڕە زیاتر نەبێت
- ناوەڕۆکی بابەتەکە پێویستە سەرنجڕاکێش وجیاواز بێت
- یەک وێنە لە خۆبگرێت بە کوالێتیەکی بەرز
- بە شێوەی پەڕەگراف لە فایلی وۆردەکەدا بنوسرێت و وێنەکەش لە هەمان فایلدا بێت و ناوی فێرخوازەکانیش بنوسرێت
- چالاکیەکە بە شێوەی گروپە و گروپی نەزەری
- لە هەریەکە لە گروپی A, B بابەتی دوو گروپ هەڵدەبژێرێت و لەوێبسایتی فەرمی بەشدا دادەنرێت
- ئەو دوو گروپەی خاوەنی باشترین بابەت بن لە دەیلی ئاکتیڤیتی نمرەی تەواو وەردەگرن
- کۆتا وادە بۆ پێشکەش کردنی بابەتەکان ٢٤/٣/٢٠٢٦
- بابەتەکان لە ڕێگەی نوێنەرەکان بۆ مامۆستا دییەن بنێرێت
هەرچەندە بابەتەکەت نوێتر بێت، ئەوەندە دەرفەتەکەت زیاترە.
بە هیوای سەرکەوتن بۆتان

