سیمپۆزیۆمی ڕۆژی جیهانی بێهۆشکاری
لە بەرواری 15/10 / 2026 بەمەبەستی بەستنەوەی خوێندنی ئەکادیمی بە واقیعی کاری کلینیکی، بەشی بێهۆشکاری لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان سیمپۆزیۆمێکی زانستیی لەژێر ناونیشانی «لە پۆلەوە بۆ چاودێری ورد» ئەنجامدا. چالاکییەکە وتارێکی سەرەکی، پێشانگای پرۆژەی قوتابییان، و دوو پانێڵی زانستیی لەخۆگرتبوو:
پانێڵی یەکەم: سەرەڕای لایەنی تەکنیکی: پەیوەندیکردن لە ژێر فشاردا، لێهاتووییە نەرمەکان و دینامیکی تیمی کار لە شوێنی کاری بێهۆشکاریدا.
پانێڵی دووەم: پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان خوێندنی ئەکادیمی و کارکردنی کلینیکی لە بێهۆشکاریدا.
ئەم سیمپۆزیۆمە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بەهێزکردنی توانستی پیشەییی خوێندکاران و ئامادەکردنیان بۆ کاری ژووری نەشتەرگەری.

