پانێڵی "کاتێک بوژاندنەوەی دڵ هەڵبژاردە نییە: DNAR لە نێوان پزیشکی، کەلتوور و ئیسلامدا"
بەشی سڕکردن بە سەرکەوتوویی پانێڵێکی زانستی و پزیشکی ئەنجامدا بە ناونیشانی:
"کاتێک بوژاندنەوەی دڵ هەڵبژاردە نییە: DNAR لە نێوان پزیشکی، کەلتوور و ئیسلامدا"
لەم پانێڵەدا، گفتوگۆ لەسەر یەکێک لە هەستیارترین بابەتەکانی پزیشکی کرا: بڕیاری DNAR (هەوڵنەدان بۆ بوژاندنەوەی دڵ) لە دۆخەکانی نائومێدی پزیشکیدا.
پانێڵستەکان:
- پ.د. محمد عبدالله احمد - مامۆستا لە کۆڵێژی زانستە ئیسلامیەکان، سەرۆکی فەتوای سلێمانی
- د. ئەحمەد سعید محمد - پزیشکی بەشی فریاکەوتن
بەڕێوەبەری پانێڵ: دییەن هۆگر تۆفیق
لە پانێڵەکەدا تیشک خرایە سەر ڕوانگەی پزیشکی، کەلتووری و ئایینی دەربارەی بڕیارە ژیانییە قورسەکان لە کاتی نەخۆشییە سەختەکاندا، و چۆنیەتی هاوسەنگی لە نێوان پارێزگاری لە ژیان و ڕێگەدان بە مردنێکی بە کەرامەت.
سوپاس بۆ هەموو ئامادەبووان و پانێڵستە بەڕێزەکان بۆ بەژداریکردنیان لەم وتووێژە گرنگەدا.

