Image

سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان

بەشی سڕکردن لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی قوتابخانەی کورد جینیەسی پێشوازی کرد بۆ سێمینارێک سەبارەت بە فریاکەوتنی سەرەتایی و بنەماکانی (BLS). ئەم چالاکییە لەلایەن مامۆستا دییەن هۆگر  و مامۆستا بژوین ئاراز بەڕێوەچوو.

‎لە ماوەی سێمینارەکەدا، خوێندکاران ئاشنابوون بە بنەما سەرەکییەکانی فریاکەوتن، ڕێگای ABC (ڕێگای هەناسە، هەناسەدان، خوێن‌گەڕان)، ناسینەوەی کەسێکی بێهۆش و هەنگاوە سەرەتاییەکانی CPR. هەروەها ڕاهێنانی کرداری بە بەکارهێنانی مانەکینە فێرکارییەکان پێشکەش کرا بۆ ئەوەی خوێندکاران بە شێوەیەکی کاریگەرتەر فێربن.

ئەم سێمینارە هەوڵێک بوو بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و فێرکردنی توانا ژیانبەخشەکان لە تەمەنێکی بچووکدا، و بەشی سڕکردن هەمیشە پابەندە بە درێژەدان بە چالاکییە هاوشێوەکان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا.