Image

وۆرکشۆپی فریاگوزاری سەرەتایی

پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێک بۆ زانکۆی سلێمانی بەشی بایۆلۆجی

KTI

ڕۆژی سێشەممەبەرواری ١٤/١/٢٠٢٥لە درێژەی کار وچالاکیەکانی بەشی سڕکردن هەستاین بە ڕێکخستنی وۆرکشۆپێکی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بە ناونیشانی(فریاگوزاری سەرەتایی ئەو لێهاتووییەی کە پێویستە هەمووان فێری ببن) بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کۆلێجی پەروەردە بەشی بایۆلۆجی لە لایەن م.(شەهرام فاضل عثمان) .

کە تیایدا زانیاری درا بە خوێندکاران لەڕووی تیۆری و پڕاکتیکیەوە،چۆن بتوانن مامەڵە لەگەڵ حاڵەتە لەناکاوەکان بکەن، سەرەتا زانیاری گشتی درا بە خوێندکاران لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی و ئەو حاڵەتانەی کە تیایدا پێویستە ئەنجام بدرێن،دواتر تیشکخرایە سەر چوار حاڵەتی دیاریکراو کە بریتیبوون لە(گەشکە،خوێنبەربوون،داخرانی ڕێرەوی هەوا بەهۆی خۆراک و تەنی نامۆ هەر وەها فریاگوزاری بۆ کەسی بێ هۆش).