ڕاهێنانی هونەری پەیوەندی
خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بە هونەری پەیوەندی لەلایەن مامۆستا تایبەتەکەمانەوە م.بڕوا زاهید
KTI
ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ١٦/١/٢٠٢٥ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (م.بڕوا زاهد محەمەد) مامۆستای بەشی سڕکردن و ڕاهێنەری بواری گەشەپێدانی مرۆیی هەستا بە ئەنجامدانی کۆرسێک دەربارەی هونەرەکانی پەیوەندیکردن(Communication skills)
کە تیایدا فێرخوازان ئاشنا کران بە هونەرەکانی پەیوەندیکردن و چۆنیەتی گەیاندنی پەیامێکی کاریگەر و تەکنیکەکانی.