Image

یەکەمین چالاکی هاوبەشی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و ڕێکخراوی بلوومینگ

خولی ڕاهێنانی ڕاکێشانی خوێن و کانۆلادانان

KTI

لەچوارچێوەی پەرەپێدانی تواناکانی فێرخوازانی پەیمانگە، بەهاوبەشی ڕێکخراوی بلوومینگ پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان هەستا بە کردنەوەی خوولێک لەژێر ناونیشانی(Phlebotomy and Cannulation) بۆ خوێندکارانی بەشە پزیشکیەکان، کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و خوولەکە لەلایەن م.(شەهرام فاضل عثمان) مامۆستا لەبەشی سڕکردن وترایەوە.


خوولەکە لە چوارچێوەی کارە خۆبەخشیەکانی گرووپی(Charity Club) بوو کە سەرپەرشتی دەکرێت لەلایەن هونەر قاسم نوێنەری گشتی پەیمانگە.

دواتریش بڕوانامە بەخشرا بەفێرخوازان پاش کۆتایی هاتنی خوولەکە بەسەرکەوتوویی.