پانێڵی هۆشیاری لە دەستدرێژیکردنە سەر مندڵان
بە چاودێری ڕاگرایەتی، بەشی سڕکردن لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب،لە ڕۆژی دوو شەممە، ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠٢٥ کاتژمێر: ١٠:٠٠، پانێڵی "هۆشیاری، لە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان"ی بەڕێوەبرد بەشداری:
پ.د. كەریم شەریف قەرەچەتانی ( پانێڵست)، پسپۆری بواری كۆمەڵناسی و دەروونناسی
د. صدیق حمەعزیز صالح (پانێڵست)، مامۆستای کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی
م. ڕۆشن سەردار محمد (پانێڵست)، مامۆستای زانکۆی کەرکوک، ماستەر لە یاسای گشتی/ یاسای تاوانکاری
م. دیەن هۆگر تۆفیق (بەڕێوبەری پانێڵ)، مامۆستای بەشی سڕکردنی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان.
لە پانێڵەکەدا باسی چەندین حاڵەت لەم بابەتە کراو ڕێگە چارەکان خرانەڕوو، بۆ ئەوەی ئەم بابەتە لە حاڵەتەوە نەبێتە دیاردە، دواتریش پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی بەشداربووانی پانێڵەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن