چالاکی فێرخوازانی بەشی سڕکردن لە یادی ٢٤١ ساڵەی سلێمانیدا
چالاکییەکانی فێرخوازان – ڕۆژی سلێمانی (١٤/١١)
لە ڕۆژی سلێمانیدا، فیرخوازانی سڕکردن دوو چالاکیان پێشکەش کرد. یەکەمیان تاقیکردنەوەیەکی دەروونی بوو کە نیشانی دەدات چۆن مێشکی مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت گۆڕانکاری بینراوە گرنگەکان لە دەست بدات و ڕۆڵی سەرنج لە کارە ڕۆژانەکاندا دەخاتە ڕوو. دووەمیان تایبەت بوو بە سڕکردنیی نەخۆشێک کە تووشی سیل (TB) بووە، کە لێرەدا خوێندکاران ڕوونکردنەوەیان دا سەبارەت بە ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی هەوکردن، گرنگی سرکردن لە نەخۆشییە گوازراوەکاندا .
ئەم چالاکییانە نیشانی لێهاتوویی فێرخوازان و بەرزی ئاستی زانستیانە.
چالاکییەکان پێشکەش کران لەلایەن:
- ئاسۆ عبدالله
- شاد ئیبراهیم
- فروزان عبدالرحمان
- لانا ئەمانج

